Tuesday 8 April 2014

كچه‌ كوردێك ده‌بێته‌ شاجوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست


رۆژی سێی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری ساندیاگۆ له‌ ویلایه‌تی كالیفورنیای ئه‌مریكا پێشبركێی شاجوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و پێشبڕكێیه‌دا 17 كچ به‌شداریان كردبوو كه‌ سێ له‌و كچانه‌ كورد بوون به‌ناوه‌كانی سۆزان و دالیا و هێلین.
له‌ كۆتایی پێشبركێكه‌دا پێنج كچ وه‌ك شاجوان هه‌ڵبژێردران كه‌ چواره‌میان دالیا بوو.

پێشبركێكه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی بازرگانی ئه‌مریكی و كلدانی به‌ڕێوه‌چوو و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێك له‌ سپۆنسه‌ره‌كانی به‌رنامه‌كه‌ بوو و بڕیاره‌ هاوكاری كچه‌ كورده‌كه‌ بكات بۆ خوێندن.

یه‌كێك له‌ دادوه‌رانی ئه‌و پێشبركێیه‌ خانمه‌ چالاكی كورد سوره‌یا فه‌لاح بوو كه‌ چالاكی مافی مرۆڤه‌ و چه‌ند ساڵ پێش وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان به‌شداری ئه‌و پێشبركێیه‌ی كرد.



كۆكتێلی جوانترین جلی خانمان بۆ بۆنه‌ و ئاهه‌نگه‌كان


لێره‌دا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ جوانترین جلی خانمان بۆ بۆنه‌ و ئاهه‌نگه‌كان نیشان ده‌ده‌ین كه‌ بۆ وه‌رزی به‌هاری و هاوینی 2014 دیاریكراوه‌ و به‌ جوانترین و ناسكترین شێوه‌ دیزاینی بۆ كراوه‌. 
32459842014_56.png
40459842014_1394544569.jpg
49459842014_13945445629.jpg
56459842014_139454455756.jpg
3469842014_139454456185.jpg
12469842014_139454456535.jpg
22469842014_139454456981.jpg
32469842014_139454457515.jpg
41469842014_139454457583.jpg
51469842014_139454457615.jpg
10479842014_139454458127.jpg
19479842014_139454458136.jpg
28479842014_139454458136.jpg
37479842014_139454458448.jpg
47479842014_139454458761.jpg
56479842014_139454458985.jpg
8489842014_139454459052.jpg
44489842014_139454457064.jpg
53489842014_139454459263.jpg
1499842014_139454461554.jpg
12499842014_139454462197.jpg
24499842014_139454462986.jpg
35499842014_139454463009.jpg
46499842014_فساتين.jpg
17509842014_0.jpg

به‌وێنه‌: دۆزینه‌وه‌ی مارێكی 2 سه‌ر له‌ هیندستان

    ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌و بۆچوونه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ری بپه‌ڕێت ده‌مرێت، به‌ڵام له‌ وڵاتانی هیندستان مارێك دۆزرایه‌وه‌ پیچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یه‌.

    2218842014_0.jpg
    هه‌رچه‌نده‌ زۆر جار كامێراكان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گیانله‌به‌رانیاندا نیشانداوه‌ كه‌ خاوه‌نی 2 سه‌رن، به‌ڵام مار شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌م مه‌به‌سته‌دا به‌هۆی چه‌ندین هۆكار كه‌ لای خه‌ڵك هه‌یه‌.
    پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر سه‌رێكی ئه‌م ماره‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتر.
    11218842014_2.jpg
    ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ماره‌ به‌م 2 سه‌ره‌ ته‌نیا چه‌ند مانگێك ده‌توانێت بژیت و په‌یڕه‌وانی ئایینی هیندۆس به‌ شتێكی پیرۆز سه‌یری ده‌كه‌ن كه‌ خێر له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت.

    به‌م 5 خاڵه‌ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی بكه‌ن


      خه‌مۆكی نه‌خۆشیه‌كی به‌ربڵاوه‌ و نه‌خۆشی سه‌رده‌مه و ملیۆنان كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری دونیا پێیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

      ئه‌گه‌ر خه‌مۆكی له‌ جۆره‌ به‌هێزه‌كه‌ی نه‌بێت ده‌كرێت به‌  به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری سروشتی چاره‌سه‌ر بكرێت.

      ئه‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه‌ یارمه‌تی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ده‌دات:
      53419842014_277.jpg
      1ـ تیشكی خۆر: 
      گه‌رمی تیشكی خۆر خه‌مۆكی ناهێڵێت، بۆیه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌شوهه‌وای سارده‌ و رێژه‌ی خه‌مۆكی زۆرتره‌.

      2ـ وه‌رزش:
       به‌ ئه‌نجامدانی وه‌رزش ماده‌یه‌ك له‌ له‌شدا ده‌رده‌چێت كه‌ هه‌مان ئاسه‌واری حه‌بی دژه‌ خه‌مۆكی هه‌یه: ‌وه‌ك تۆپی سه‌له‌.
      52439842014_44.jpg
      3ـ  خۆراك: 
      به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێشك له‌ چه‌وری پێكهاتووه‌ و خواردنی ئۆمێگا3 و خۆراكی ده‌ریایی و گوێز یارمه‌تی نه‌هێشتنی خه‌مۆكی ده‌ده‌ن.
      9449842014_images (1).jpg
      4ـ كاری به‌كۆمه‌ڵ: 
      ئه‌نجامدانی كاری به‌ كۆمه‌ڵ وه‌ك كار كردن له‌ رێكخراوه‌ خێرخوازیه‌كان ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی خه‌مۆكی.
      15429842014_1 (1).jpg
      5ـ هامووشۆ كردن:
      هامووشۆ كردن و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باشترین چاره‌سه‌ر نه‌خۆشی خه‌مۆكیه‌.