![]() |
خه‌مۆكی نه‌خۆشیه‌كی به‌ربڵاوه و نه‌خۆشی سه‌رده‌مه و ملیۆنان كه‌س له سه‌رانسه‌ری دونیا پێیه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌گه‌ر خه‌مۆكی له جۆره به‌هێزه‌كه‌ی نه‌بێت ده‌كرێت به به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری سروشتی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه یارمه‌تی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ده‌دات:

1ـ تیشكی خۆر:
گه‌رمی تیشكی خۆر خه‌مۆكی ناهێڵێت، بۆیه له‌و وڵاتانه‌ی كه‌شوهه‌وای سارده و رێژه‌ی خه‌مۆكی زۆرتره.
2ـ وه‌رزش:
به ئه‌نجامدانی وه‌رزش ماده‌یه‌ك له له‌شدا ده‌رده‌چێت كه هه‌مان ئاسه‌واری حه‌بی دژه خه‌مۆكی هه‌یه: وه‌ك تۆپی سه‌له.

3ـ خۆراك:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێشك له چه‌وری پێكهاتووه و خواردنی ئۆمێگا3 و خۆراكی ده‌ریایی و گوێز یارمه‌تی نه‌هێشتنی خه‌مۆكی ده‌ده‌ن.
.jpg)
4ـ كاری به‌كۆمه‌ڵ:
ئه‌نجامدانی كاری به كۆمه‌ڵ وه‌ك كار كردن له رێكخراوه خێرخوازیه‌كان ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی خه‌مۆكی.
.jpg)
5ـ هامووشۆ كردن:
هامووشۆ كردن و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باشترین چاره‌سه‌ر نه‌خۆشی خه‌مۆكیه.


0 comments:
Post a Comment