Tuesday, 8 April 2014
08:41

كچه‌ كوردێك ده‌بێته‌ شاجوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست


رۆژی سێی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری ساندیاگۆ له‌ ویلایه‌تی كالیفورنیای ئه‌مریكا پێشبركێی شاجوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و پێشبڕكێیه‌دا 17 كچ به‌شداریان كردبوو كه‌ سێ له‌و كچانه‌ كورد بوون به‌ناوه‌كانی سۆزان و دالیا و هێلین.
له‌ كۆتایی پێشبركێكه‌دا پێنج كچ وه‌ك شاجوان هه‌ڵبژێردران كه‌ چواره‌میان دالیا بوو.

پێشبركێكه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی بازرگانی ئه‌مریكی و كلدانی به‌ڕێوه‌چوو و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێك له‌ سپۆنسه‌ره‌كانی به‌رنامه‌كه‌ بوو و بڕیاره‌ هاوكاری كچه‌ كورده‌كه‌ بكات بۆ خوێندن.

یه‌كێك له‌ دادوه‌رانی ئه‌و پێشبركێیه‌ خانمه‌ چالاكی كورد سوره‌یا فه‌لاح بوو كه‌ چالاكی مافی مرۆڤه‌ و چه‌ند ساڵ پێش وه‌ك نوێنه‌ری كوردستان به‌شداری ئه‌و پێشبركێیه‌ی كرد.




عن محترف الجزائر

بە هەرزانترين نرخ ببنە خاوەنى جوانترين و نايابترين وێبسايتى تايبەت بۆ خۆيان


پێشتر
يه كه مين به ش
Older Post

0 comments:

Post a Comment